چۆنێتی دروستکردنی یاپراخی سڵق. 
پێکهاته‌کانی: 1- دوو ده‌سك سڵق 2- سێ په‌رداخ برنج 3- سێ په‌رداخ ئاو 4- ده‌سکێك که‌ره‌وز 5- سێ پیاز 6- دوو باینجان 7- دوو کوله‌که 8- نیوکیلۆ گۆشتی حه‌یوان 9- نیو مریشك 10- په‌تاته به گوێره‌ی ئاره‌زووی خۆت 11- خوێ 12- یه‌ك که‌وچكی چا لیمه‌ندۆزی 13- دۆشاوی ته‌ماته 14- دوو بیبه‌ری شیرین 15- دوو ته‌ماته 16- داوده‌رمان 17- 200گرام پاقله‌ی وشك// تێبینی سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر حه‌زت کرد پاقله‌ی تێبکه‌ی ئه‌وا له پێشدا پاقله‌که تۆزێك ده‌کوڵێنین تا زه‌رد ئه‌بێت. به‌ڵام زۆر نا. دواتر له بنی مه‌نجه‌ڵه‌که‌دا دایده‌نێین، به‌ڵام ئه‌وه بزانه ئه‌گه‌ر پاقله‌که پاقله‌ی وشك بوو ده‌بێت ڕۆژێك پێشتر له ئاودا داتنابێت تا بخوسێت و نه‌رم ببێت!
چۆنێتی ئاماده‌کردن و پێچانه‌وه‌ی: سه‌ره‌تا سڵقه‌که پاكده‌که‌ین و ده‌یشۆینه‌وه و دایده‌نێین تا که‌ره‌سته‌کانی دیکه‌ش ئاماده ده‌که‌ین. برنجه‌که ئه‌شۆینه‌وه و ئه‌یکه‌ین به سوزگییه‌کدا دایده‌نێین تا که‌ره‌سته‌کانی دیکه ئاماده ده‌که‌ین. که‌ره‌وزه‌که ئه‌جنین له پاشان پیازه‌که‌ش به وردی ئه‌جنین. کوله‌که‌و په‌تاته‌که‌ش پاکده‌که‌ین و ناوه‌کانیان هه‌ڵده‌کۆڵین و ناوه‌که‌ی به‌کاردێنین بۆ ناو برنجه‌که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تامه‌که‌ی خۆشتربێت. له‌پاشان کۆشت و مریشکه‌که به جوانی ئه‌شۆینه‌وه و ئه‌یکه‌ین به سوزگییه‌کدا تا ئاوی پێوه نه‌مێنێت دواتر ڕۆنی بۆ ده‌قرچێنین و به جیا مریشك و گۆشته‌که سورئه‌که‌ینه‌وه دواتر هه‌ر له ناو ئه‌و ڕۆنه‌دا باینجان و کوله‌که و په‌تاته‌که‌ش تۆزێك سور ده‌که‌ینه‌وه. ده‌ریان ئه‌هێنین و له ناو قاپێکدا دایان ده‌نێین. ئێستا برنجه‌که ئه‌هێنین و خۆێ و لیمه‌ندۆزی و ترش و دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێده‌که‌ین وه دواتر پیازه جنراوه‌که له ڕۆندا سورده‌که‌ینه‌وه پاشان که‌ره‌وز و ناوی بانججان وکوله‌که‌که‌ش سورئه‌که‌ینه‌وه و ئه‌یکه‌ینه ناو برنجه‌که. ئێستا هه‌مووی ئاماده‌یه و ده‌ست ده‌که‌ین به پێچانه‌وه سه‌ره‌تا پاقله‌که ئه‌هێنین له بنی قابله‌مه‌که‌دا دایده‌نێین. له پاشان لاسقی سڵقه‌که‌ش له سه‌ر پاقله‌که دادانێین وه تۆزێك ترش ده‌که‌ین به ساریا، وه دواتر ده‌ست ده‌که‌ین به پێچانه‌وه‌ی سڵقه‌که. هه‌تا پاقله‌که داده‌پۆشین. پاشان مریشك و گۆشته‌که داده‌نێین. وه دیسان به‌رده‌وام ده‌بین له پێچانه‌وه‌ی سڵقه‌که، هه‌روه‌ها کوله‌که و باینجان و بیبه‌ره‌که پڕ ده‌که‌ین له برنج و به ڕیز دایده‌نێین. دیسان چینێكی دیکه سڵق ده‌پێچینه‌وه. دواتر ته‌ماته پڕبرنجه‌که و په‌تاته‌که داده‌نێین. دیسان به‌رده‌وام ده‌بین له پێچانه‌وه تا کۆتایی. وه پێش ئه‌وه‌ی بیخه‌ینه سه‌ر ئاگر 3 پارداخ ئاو ده‌که‌ین به‌سه‌ریا. تێبینی// برنجی یاپراخه‌که‌ت چه‌ند بوو ئه‌وه‌نده‌ش ئاوی تێده‌که‌یت!!! نابێت زیاتر ئاوی تێکبکه‌یت. دوای ئه‌وه‌ی له پێچانه‌وه ته‌واو بوین ده‌یخه‌ینه سه‌ر ئاگر، سه‌ره‌تا 15 خوله‌ك له سه‌ر ئاگرێکی به‌هێز بێت (ژماره 6ی غاز) وه دواتر ئاگره‌که کزده‌که‌ین بۆ(ژماره 2).پاشان ڕۆن ده‌قرچێنین و ده‌یکه‌ین به سه‌ریا و وازی لێدێنین تا پێده‌گات. تێبینی// یاپراخی سڵق کۆڵانی زۆر ناوێت وه‌ك یاپراخی گه‌ڵا مێو.
 ئاماده‌کردنی دایکی مه‌هدی
|